سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تیپە میللییەکانی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
26 / 11 / 2024
ئەمڕۆ (٢٤ی تشرینی دووەم) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تیپە میللیەکانی کوردستان بەیاوەری شاندێک سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد. لەو سەردانەدا، رەفیق تۆفیق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تیپە میلیەکانی کوردستان، باسی لە رۆڵی تیپە میللییەکان کرد بۆ پەرەپێدانی بواری وەرزش و ئەوەشی دوپاتکردەوە، کاردەکەن بۆ ئەوەی کاری تیپە میللییەکان رێکبخەنەوە بەجۆرێک زیاتر خزمەت بە وەرزشکاران بکات لە ناوچە جیایاکاندا، هاوکات، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆ تیپەمیللیەکان. لەبەرامبەردا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لە گرنگی بواری وەرزش کرد و ئەوەشی خستەڕوو، لەسنوری ئیدارەکەدا، لاوان گرنگی زۆر بەوەرزش دەدەن و هەمیشە ئەنجامی باشیان هەیە لە پێشبڕکێ وەرزشیەکاندا. ووتیشی، ئێمە گرنگیەوە لە بواری وەرزش دەڕوانین و وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی وەرزشکاران و تیپە میللیەکان دەبین.
|
|
|