کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەچوو
5 / 12 / 2024
ئەمڕۆ (٣ی کانوونی یەکەم) بەچاودێری (سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان) و بە ئامادەبوونی عارف عادل، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ژمارەیەک لە چالاکانی ژنان و رێکخراوەکان، بەبۆنەی (٢٥ی نۆڤەنبەر) رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان لە شاری کەلار بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا، پانێڵکی زانستی و ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا کە تیایدا تیشکخرایەسەر پرسی توندوتیژی دژی ژنان و هەنگاوکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان.
|
|
|