ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانى لیواى پێشمەرگەى فریاکەوتنى کرد شەقامێکی شاری کەلار کرایە ناو مامۆستا محمد پیروەلی کاکەیی پرۆژەی قیرتاوکردنی رەند عەلیخان-گوندی ژاڵەی حاجی قادر کرایەوە
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی خانەقین دەکات ‌

2 / 2 / 2025


ئەمڕۆ (٢٨ی کانوونی دووەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرانی سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان سەردانی قایمقامیەتی قەزای خانەقینی کرد.
لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیرۆزبایی لە ئەندازیار جواد فەیزوڵا، قایمقامی نوێی خانەقین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لای خۆیەوە قایمقامی خانەقین سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەریکرد بۆ سەردانەکەی.
دواتر بەئامادەبوونی سوزان منصور پەرلەمانتاری عێراق، لەکۆبونەوەی لەگەڵ قایمقامی قەزای خانەقین و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە خانەقین، جەختی لە گرنگی قەزای خانەقین کردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەئیدارەی گەرمیان خزمەتکردنی قەزای خانەقین شانبەشانی کەلار و کفری بە ئەرکی خۆمان دەزانین و ئەمڕۆ هاتووین لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری فەرمانگەکانمان بگرین بە ئامانجی خزمەتی باشتر لە سنورەکە.
ووتیشی، لەئێستادا لەسەر بڕیاری بەرێز قوباد تاڵەبانی زۆربەی پرۆژەکانی گەرمیان بەگەڕخراونەتەوە، کار دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەش لە خانەقین بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیاندا وەستاوە.
دواتر لەلایەن قایمقامی قەزای خانەقین و بەڕێوەبەری دامودەزگاحکومیەکان چەندین کێشە و گرفت لە سێکتەرە جیاجیاکاندا خرانە بەر باس و داوایان کرد چارەسەر بکرێن، لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕای جەختکردنەوە لە چارەسەرکردنیان، بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکانی راسپارد کار لەسەر داواکارییەکان بکەن.
هەریەکە لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا و کشتوکاڵ و شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری هاتوچۆ و بەڕێوەبەری ئاودێری یاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوون لە سەردانەکەیدا.
‌ 23 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure