ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی بەربانگی کردەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ نابینایان و ژینگەپارێزانی کفری بەربانگی کردەوە لەیادی ٣٧ ساڵەی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەدا ئیدارەی گەرمیان مەراسیمێکی ماتەمینی ئەنجامدا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێزلێنانی بەخشیە قایمقامی پێشووی کەلار و بەڕێوبەری گشتی پێشووی پەروەردە و بەڕێوەبەری پێشووی پۆستە و گەیاندن ‌

4 / 3 / 2025


ئەمڕۆ (٣ی ئازاری ٢٠٢٥) لە رێوەڕەسمێکدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگرانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قایمقامی پێشووی کەلار و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پێشووی پۆستە و گەیاندنی گەرمیان، ئەمەش دوای خانەنشین بوونیان.
لە مەراسیمەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، هەریەکە لەم بەڕێزانە کە ئێستا خانەنشین بوون، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و کێشە و گرفتە جۆر بەجۆرەکان، لە بواری کارکردنی خۆیان خزمەتی باشیان کردووە و جێگەی دەستیان دیارە لە سنورەکە، بۆیە پێمان باش بووە بە ئاڕاستەکردنی خەڵاتی رێزلێنان، رێز لە خزمەت و هەوڵ ماندووبونیان بگرین و هیوای سەرکەوتنیانیشیان بۆ دەخوازین.
لای خۆشیانەوە، هەریەکە لە قایمقامی پێشووی قەزای کەلار و بەڕێوەبەرەکانی پپێشووی پەروەردە و پۆستە و گەیاندن، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد لە بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان، هاوکات سوپاسی دامودەزگاکانی سنورەکەیان کرد کە لە ماوەی ساڵانی کارکردنیاندا هاوکار و پشتیوانیان بوون.
‌ 58 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure