سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە وەزیری دارایی
3 / 8 / 2023
ئەمڕۆ (٢٣ی تەمموز) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای کەلار و قایمقامی قەزای کفری ، پێشوازیکرد لە وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەری. لەدیداری نێوانیان، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی وەزیری دارایی کرد لەبەرامبەر هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەرمیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی سنورەکە، دووپاتیشکردەوە، ئیدارەی گەرمیان کێشە و گرفتەکانی سنورەکە و داواکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان، ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات بەئامانجی جێبەجێکردنیان و خزمەت گەیاندن بە سنورەکە. هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژە خزموتگوزاریەکانی تایبەت بە مەرزی پەروێزخان و تیلەکۆ لەلایەن وەزیری داراییەوە خزمەتی گەورە بەسنورەکە دەکات. دواتر، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، باسی لە سیاسەتی وەزارەتی دارایی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری کرد و ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکانی مەرزی پەروێزخان و تیلەکۆ و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفت و داواکاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنورەکە، سەردانیان کردووە.راشیگەیاند، ئێمە بە گرنگییەوە لە گەرمیان دەڕوانین بە پێویستی دەزانین خزمەت بەم سنورە بکەین. هاوکات، هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیاری و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنیەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە
302 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|