مەراسیمی یادی نۆ ساڵەی شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنصور لەکەلار ئەنجامدرا
1 / 2 / 2024
ئەمڕۆ (٣١ی کانوونی دووەم) بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و بنەماڵەی شەهید حسێن مەنصور، لەیادی نۆ ساڵەی شەهید بوونیدا، مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ شەهید لیوا حسێن مەنصور، ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا کە لەلایەن مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ئەنجامدرا، بە چەندین ووتار و چالاکی یادی شەهید حسێن مەنصور زیندوو راگیرا و تاجەگوڵینەی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگا حزب و حکومیەکان دانرا.
185 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|