ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ئێستا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بنکەکانی دەنگدان لە قەزای کفری بەسەر دەکاتەوە، بە ئامانجی بە ئاگابوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و چارەسەری هەر کێشە و گرفتێک بێتە پێش پرۆسەکە. جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان کرد و لە بنکەی پەژار لە شاری کەلار دەنگیدا. بەردی بناغەی بینای بەشی نشینگەی گەرمیان دانرا
بەردی بناغەی بینای بەشی نشینگەی گەرمیان دانرا ‌

22 / 10 / 2024


ئەمڕۆ (١٧ی تشرینی یەکەم) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری بەشی نشینگەی گەرمیان و پەروێزخان و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی گەرمیان، بەردی بناغەی بینای بەشی نشینگەی گەرمیان دانرا کە لەسەر بودجەی هاتوچۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، دوای قەیرانی دارایی تەنها پرۆژە خزمەتگوزارییەکان رانەگیرا، بەڵکو دروستکردنی بینای فەرمانگەکانیش راگیران، ئەمەش وایکرد چەند فەرمانگەیەک لە یەک بینا کۆبکەینەوە، ئەمەش گرفتی بۆ کاری فەرمانگەکان و هاوڵاتیان دروست کردبوو.
ووتیشی، لەئێستادا دەستکراوەتەوە بە دروستکردنی پرۆژەی نوێی لە شار و شارۆچکەکان و دروستکردنی بینای فەرمانگەکان و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی راگیرابوون.بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆش بەردی بناغەی بینای بەشی نشینگەی گەرمیان دادەنێین کە بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.دیارە ئەم فەرمانگەیە کە پێشتر بینای تایبەت بەخۆی نەبووە، فەرمانگەیەکی گرنگە و کاری خەڵکانی بیانی راییدەکات، ئومێدەوارین لەکاتی خۆیدا تەواوبکرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە.
‌ 6 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure