وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
25 / 3 / 2024
ئەمڕۆ (١٧ی ئازار) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بەیاوەری بریکاری وەزیر و شاندێک لە راوێژکارانی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە بە ئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەربە وەزارەتی کار پێشوازی لێکرا. لەو سەردانەدا، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی کردنەوەی وەرشەی بەرهەمهێنانی قارچک لە بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی گەرمیان سەردانی گەرمیانی کردوە. هاوکات لە دیدارەکەدا، باس لە کار و خزمەتگوزاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە گەرمیان کرا و وەزیری کار سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دامودەزگاکانیان لە گەرمیان. لای خۆیشیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتتاری ئیدارەی گەرمیان، جەختی لە هاوکاری و هەماهەنگیەکانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی کار کردەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنورەکە. دواتر لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی کار، لە بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی گەرمیان، بینا و وەرشەی بەرهەمهێنانی قارچک کرایەوە.
253 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|