بەردی بناغەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای ١٠ گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان دانرا
رێگای دێلێژە - سەنگاو کرایەوە
بەردی بناغەی رێگای دەروازەی دووەمی زانکۆی گەرمیان دانرا
18 / 5 / 2025
ئەمڕۆ (١٥ی ئایاری ٢٠٢٥) بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی دروستکردنی رێگای ژمارەیەکی گوندی سنوری گەرمیان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دانرا. لە مەراسیمێکدا، کە هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان و ژمارەیەک لە هاوڵاتانی گوندەکان ئامادەی بوون، لە گوندی گۆڕە مسقاڵ بەردی بناغەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی (گۆرە مسقال، هەوارە قوڵە، کونەکۆتر، کاکەبرا، دووڕیانی ژاڵانی رۆغزایی) دانرا. دواتر بە بەردی بناغەی گوندەکانی (زەردی حەمە، زەردی قادر، زەردی خەلیفە، زێڕین، دووخڕان) دانرا. هاوکات هەر ئەمڕۆ رێگای دێلێژە-سەنگاو لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە کرایەوە و بەردی بناغەی قیرتاوکردنی رێگای دەروازەی دووەمی زانکۆی گەرمیان دانرا.
|
|
|