گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان رێزلێنانی
بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
20 / 5 / 2025
ئەمڕۆ (١٩ی ئایاری 2025) گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەبەرامبەر بەدەمەوە هاتنی کاروچالاکیەکانیان تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی سنورەکە، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان. دواتر گروپە باسیان لە کارەکانیان کرد و ئەوەیان خستەڕوو، لەم وەرزەدا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە کێوییەکان بۆ ئەو مەبەستەش لە شوێنە دورە دەست و بێ ئاوەکاندا گۆلی ئاو دروست دەکەن. لای خۆشییەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستخۆشی ئاڕاستەی گروپە خۆبەخشە کرد و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ دوپاتکردنەوە، ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان لە رووی مادی و مەعنەوەییەوە هاوکاریان دەبێت بەئامانجی پاراستنی ئاژەڵی کێوی سنورەکە.
|
|
|