چوارەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لە کەلار بەڕیوەدەچێت
18 / 10 / 2018
بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری رۆشنبیری ھەرێم و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و رۆشنبیران کارەکانى چوارەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکانى ھەرێم لە شاری کەلار دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە لە ژێر دروشمی "کتێبخانە گشتییەکان کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە کاراکردنەوەی پرۆسەی خوێندنەوەدا" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەگشتییەکانی ھەرێم و بەھاوکاری ئیدارەی گەرمیان ئەجامدەدرێت. لە کۆنفرانسەکەدا ووتاری ھەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان و وەزارەتی رۆشنبیری پێشکەشکرا و جەخت لە گرنگی کۆنفرانسەکە بۆ برەودان بە خوێندنەوە کرایەوە. دواتر، عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە گرنگی کۆنفرانسەکە کرد و رایگەیاند، ھیوادارین کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بێ و کاریگەری ھەبێ لەسەر ئاشتکردنەوەی خوێنەر و کتێب، بەجۆرێک خوێنەران باشتر روو لە کتێب و خوێندنەوە بکەن. ووتیشی، ئێمە وەک ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی ھەمیشەى ڕۆشنبیران و خوینەرانین و هاوکارو هەماهەنگى کتێبخانەکانی سنورەکە بووین ئەوەش لە پێناو ئەوەی گەشە بە رۆشنبیری و بواری خوێندنەوە بدرێت دواتر لە کۆنفرانسەکە شانۆگەرییەک لەسەر کتێب خوێندنەوە لەلایەن هونەرمەندى بوارى شانۆو نواندن یاسین قادر بەرزنجى یەوە پێشکەشکرا و چەند چالاکییەکی تریش ئەنجامدرا. ھاوکات بڕیارە ئەمڕۆ ١٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨ دووەمین ڕۆژى کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت و تیایدا ژمارەیەک لێکۆڵینەوەو سیمینار پێشکەشبکرێت.
1777 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|