ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان رێکخراوی INTERSOSی ئیتاڵی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دووەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە کفری بەڕێوەدەچێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌ ‌

2 / 9 / 2014


رۆژی (17ی ئابى 2014) به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كانی سنوری گه‌رمیان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ یاوه‌ری سكرتێر و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و دواتریش به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌، هێزه‌كانی سه‌ردانی خانه‌قینی كرد و له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیژنه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و ته‌ندروستی و مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵیدا بوون،  سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ پێشمه‌رگه‌ و به‌دواداچوون بۆ كه‌موكرتییه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه‌ی رووی له‌ عێراق كردووه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌وتنه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دژی چه‌كدارانی داعش، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رێگه‌ی لیژنه‌كانییه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م سنوره‌كانی به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رسه‌ركرده‌وه‌ و ئه‌مڕۆش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی ئه‌م سنووره‌ی كردووه‌.

ووتیشی: جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگ گیانی خۆیان فیدا كردووه‌ و به‌رگری له‌ خاكی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مان بۆ سنوره‌كه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ و خۆی له‌خۆیدا خه‌مخۆری و ووره‌یه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قینی كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی قه‌زاكه‌، تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوره‌كه‌ و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ روویان له‌ سنوری خانه‌قین كردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 60 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی خانه‌قین بوون پێویستیان به‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌، داواشیكرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ جیهانییه‌كان هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ بكه‌ن.

هاوكات هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوره‌كه‌، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی كوردانی كاكه‌یی سه‌ردانی گوردی مێخاسی كرد له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین و كه‌ گوندێكی كاكه‌یی نشینه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیدا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ووتی: برا كاكه‌ییه‌كان هاوشێوه‌ی برا یئێزدییه‌كانمان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كوردن و پێوسته‌ به‌ هه‌موومانه‌وه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌م پێكهاته‌یه‌ بپارێزین و رێگه‌ نه‌ده‌ین شه‌نگالێكی تر دووباره‌ ببێته‌وه‌.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی پێشمه‌رگه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ر له‌ خانه‌قین له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ باڵاكانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خانه‌قین و جه‌له‌ولا كۆبویه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ ووردی باس له‌ ره‌وش و بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوره‌ كرا.

هاوكات له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ گوندی ساڵح ئاغای نزیك شاری كه‌لار، ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیی خۆیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌نگی ئاواره‌كانی گه‌یاندۆته‌ رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پشتیوانی داواكارییه‌كان ده‌كات.

له‌ دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و قایمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی كرد له‌ جه‌له‌ولا كه‌ تێیدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدان و له‌وسه‌ردانه‌یدا، سوپاسی خۆڕاگری هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی كرد، هاوكات و پاڵپشتی و پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ هێزه‌كان دووپات كرده‌وه‌.

‌ 4667 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure