ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
24 / 12 / 2024
ئەمڕۆ (٢٣ی کانوونی یەکەم) لە رێوڕەسمێکدا لەسەر فەرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی گەرمیان و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، دیاری ئیدارەی گەرمیان بەخشرایە مامۆستایان و قوتابیانی هیوای نابیستان لە کەلار و کفری و خانەقین سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان. پێدانی ئەم خەڵاتانە لەدوای ئەوە دێت کە لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، نابیستان و خاون پێداویستیە تایبەتەکان پێشەنگایەکی شێوەکاری و کاری دەستیان کردەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەو رۆژەدا خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی بەسەرکردەوە پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆیان دوپاتکردەوە.
|
|
|