کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لەهەولێر سەردانی قەڵای شێروانەی کرد
29 / 5 / 2025
ئەمڕۆ (٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥) ئاندرۆ بیزڵی کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی قەڵای شێروانەی کرد. لەو سەردانەدا، کە هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان ئامادەی بوون، لە نزیکەوە بەشە جیاوازەکانی قەڵای شێروانەی بینی و چاوی کەوت بە پارچە کەلەپورییەکانی مۆزەخانەی کەلەپوری نێو قەڵای شێروانە.
|
|
|