سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بەسەردەکاتەوە
29 / 5 / 2025
ئەمڕۆ (٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار، بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە. هاوکات هەر ئەمڕۆ جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەر یەکە لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی بەسەرکردەوە. لەو سەردانەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشە جیاوازەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی بەسەرکردەوە و وێڕای دەسخۆشی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران، رایسپاردن مامەڵەی هاوڵاتیان بە باشی و لە کاتی خۆیدا رایی بکەن، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانیشی پیشاندا بۆ چارەسەرکردنی کشە و گرفتەکانیان و کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانیان. لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ سەردانەکەی و باسیان لە کێشە و گرفتەکانیان کرد لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک داواکارییان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرد، لەبەرامبەردا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەجێ بڕیاری لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکاندا.
|
|
|