رووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو رادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت
15 / 1 / 2024
ئەمڕۆ (١٣ی کانوونی دووەم) بەئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێراق و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان، لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە شاری بەغدا، روفاتی ١٧٢ شەهیدی ئەنفالکراو، رادەستی هەرێمی کوردستان کرانەوە و پاش گرتنەبەری رێکارەکان، دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان. ئەو رووفاتەی ئەنفالکراوان، نزیکەی چوار ساڵ و شەش مانگە لە پزیشکی دادی بەغدایە و سەرجەمیان ژن و منداڵن، لەماوەی رابردوودا بە هەوڵەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، توانرا رێکارەکانی وەرگرتنەوەیان تەواو بکرێت و ئەمڕۆ (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤) لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی عێڕاق و بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێڕاق، رادەستی یەکە ئیداریەکانی ئیدارەی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ کرا و پاش تەواوبوونی رێکارەکان لە رێوڕەسمێکی شایستەدا دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
635 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|