سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد.
12 / 1 / 2025
ئەمڕۆ (٨ ی کانونی دووەم) ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا. (دیار عەدنان خداداد) سەرۆکی ڕێکخراوەکە تیشکی خستە سەر کار و پرۆژە و ئامانجی ڕێکخراوەکەیان لە ئێستا و داهاتووداو ڕایگەیاند: گرنگیدان بە تواناو بەهرەکانی گەنجان لەڕوی زانستی و هونەری و ئەدەبی و فەرهەنگیەوە ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکەیە،داوایکرد ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پاڵپشتیان بێت لە کاروچالاکیەکانیان بۆ خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان. (جەلال شێخ نوری)سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ هەر کارێکی ڕێکخراوەیی کە خزمەت بەخەڵکی گەرمیان بکات دوپاتکردەوە، ڕاشیگەیاند کاکەییەکان لە گەرمیان و هەرشوێنێک بوبن ڕۆڵێکی باش و وێنەیەکی جوانیان لەمێژووی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبووە هیوادارین ئێوەش لەچوارچێوەی ڕێکخراوەکەتان بە بیرۆکەی باش خزمەتی گەورە بکەن، بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی گەرمیان پشتیوان و هاوکارتان دەبێت. ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی لە ساڵی ٢٠٢٤ بەئامانجی خزمەتکردنی گەنجان و برەودان بەتواناکانیان ڕووی زانستی و هونەری و ئەدەبی و فەرهەنگیەوە دامەزراوە.
|
|
|