ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان رێکخراوی INTERSOSی ئیتاڵی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان رێزلێنان دەبەخشێتە تیمی موای تای یانەی وەرزشی کەلار ‌

6 / 8 / 2024


ئەمڕۆ (٦ی ئابی ٢٠٢٤)بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی عێراق و پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پاڵەوانێتی موای تای لاوانی عێراق، لە مەراسیمێکدا لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە بە وەکالەت خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە تیمی موای تای یانەی وەرزشی کەلار.
لە مەراسیمەکەدا، رامیار عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە تیمی موای تای یانەی وەرزشی کەلار کرد، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ تیمەکە و یانە و تیپ و وەرزشوانانی دیکەی سنوری ئیدارەی گەرمیان خواست.
راشیگەیاند، ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە هاوکار دەبێت بۆ وەرزشوانانی سنورەکە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش و خزمەتکردن بە بواری وەرزش شانبەشانی بوارەکانی تر.
لای خۆشیەوە راهێنەری تیمی موای تای یانەی کەلار، سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ خەڵاتەکەی و جەختی کردەوە لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەدەسهێنانی ئەنجامی باشتر و برەودان بە وەرزشی موای تای لە گەرمیان.
‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure