سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیشوازی کرد لە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وەفدی یاوەری.
11 / 9 / 2024
ئەمڕۆ(٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێری پێشوازی کرد لە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی گەرمیان. لە سەردانەکەیاندا (نەوزاد غفور کریم ) سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیشکی خستە سەر گەشەسەندنەکانی گەرمیان و جموجوڵە بازرگانییەکانی سنوورەکە و گرنگی ڕۆڵی ئیدارەی گەرمیان بەرەوپێشچونی کەرتی پیشەسازی و ئابوری لەسنوورەکە، هاوکات ڕێوشوێنەکانی کردنەوەی نوسینگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە گەرمیان باسی لێوەکرا، ڕاشیگەیاند ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی پیشەسازی لە گەرمیان و داوادەکەین ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە پشتیوان و هاوکار بێت. لای خۆشیەوە (جەلال شێخ نووری )سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێرهاتنیان بۆ گەرمیان،گەشەسەندنەکانی گەرمیانی لە ڕووی پیشەسازی و بازرگانییەوە خستەڕوو،هەبوونی مەرزی پەروێزخان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی مەرزەکە و ڕۆڵی سەرمایەداران و بازرگانانی گەرمیانی بەگرنگ وەسفکرد، ڕاشیگەیاند وەک ئیدارەی گەرمیان هاوکار دەبین بۆ کردنەوەی نوسینگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە گەرمیان و چالاکییەکانی نوسینگەکە لە سنورەکە.
|
|
|