سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانى لیواى پێشمەرگەى فریاکەوتنى کرد
10 / 2 / 2025
ئەمڕۆ (٩ى شوباتى ٢٠٢٥) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانى لیواى(٣٠)ى پێشمەرگەی بەرگرى و فریاکەوتنى کرد و لەلایەن فەرماندەى لیواکەوە پێشوازیلێکرا. لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، پیرۆزبایی ئاراستەى عەمید جوامێر مەحمود کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک فەرماندەى لیواى (٣٠) پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و پشتیوانى ئیدارەى گەرمیانى بۆ دوپاتکردەوە. هاوکات سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، تیشکى خستەسەر رۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەى بەرگرى فریاکەوتن لە شەڕى داعش و تیرۆریستان و پاراستنى ئەمنیەتى ناوچەکە، ئاماژەى بەوەشدا، گەرمیان سنورێکى بەرفراوانى هەیە و گۆڕینى فەوجى بەرگرى و فریاکەوتن بۆ لیوا، رۆڵى باشترى دەبێت لە پاراستنى ئەمنیەتى سنورەکە. لەبەرامبەردا لیوا جوامێر ئەحمەد مەحمود، سوپاسى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانى کرد بۆ سەردانەکەى و هاوکارى بەردەوامى بۆ پێشمەرگە و فریاکەوتن لە سنورى گەرمیان، دواتر باسى لە کار و ئەرکەکانیان و پلانى داهاتووى لیواکەیانى کرد بە ئامانجى باشتر بەڕێوەچوونى کارەکانیان.
|
|
|