بەمەبەستى پیرۆزبایکردنى یادى دامەزراندى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانى مەڵبەندى گەرمیانى کرد
2 / 6 / 2025
ئەمڕۆ (١ى حوزەیرانى ٢٠٢٥) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بە یاوەرى شاندێک کە پێکهاتبوو لە جێگرى سەرپەرشتیار بۆ کاروبارى کارگێڕى و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى دامودەزگاکانى ناوخۆ، بەبۆنەى یادى ٥٠ ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سەردانى مەڵبەندى گەرمیانى ئەو حزبەى کرد و لەلایەن لێپرسراوى مەڵبەند و ستافى مەڵبەند و کادیر و ئەندامانەوە پێشوازی لێکرا. لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پیرۆزبایی یادى ٥٠ ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى ئاراستەى لێپرسراوى مەڵبەندى گەرمیان و کادیر و لایەنگرنى یەکێتى کرد، لاى خۆیشەوە، سالار مەحمود لێپرسراوى مەڵبەندى گەرمیانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان وێڕاى بەخێرهاتنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و شاندى یاوەرى و جەختیکردەوە لەپشتیوانیکردنى مەڵبەندى گەرمیانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بۆ ئیدارەى گەرمیان و دامودەزگاکانى حكومەت بە ئامانجى باشتر خزمەتکردنى سنورەکە.
|
|
|