ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە نوسەر و فیلمساز نەبەرد فوئاد
5 / 6 / 2025
ئەمڕۆ (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە رۆماننوس و فلیمساز نەبەرد فوئاد، لەبەرامبەر بەرهەمە سینەماییی و ئەدەبییەکانی وەک نوسەر و فیلمسازێکی گەرمیانی و بەشداریکردنی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ئەنفال بەناوی (٩٨٠)لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ووڵاتی ئەڵمانیا، خەڵاتی رێزلێنانی ئیدارەی گەرمیانی پێبەخشی. لەمیانی دیدارەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستخۆشی لێکرد لەبەرامبەر کارە هونەری و ئەدەبییەکانی وەک گەنجێکی گەرمیانی، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی بۆ دوپاتکردەوە. لەبەرامبەردا، رۆماننوس و فیلمساز، نەبەرد فوئاد، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ پێشوازلێکردنی و خەڵاتەکەی و دواتر تیشکی خستەسەر کار و بەرهەمەکانی، هاوکات، دواهەمین بەرهەمی رۆمانی خۆی بەناوی (من تەمتەمەم) پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد.
|
|
|