به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
28 / 12 / 2018
سامان ڕه‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : كێشه‌ی كه‌م ئاویی له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته و ڕۆژانه به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی یان شكانی بۆری و بیری ئیرتیوازی یه‌وه له‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك كه‌م ئاوی دروست ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار ووتی له ئێستادا به‌شێك له‌و ماڵانه‌ی ئاو له بیری ژماره 70 و 58 ی گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆن وه‌رده‌گرن ئاویان به‌سه‌ردا دابه‌ش ناكرێت
سامان ڕه‌حیم ووتیشی : تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی چاك كردنه‌وه‌ی بیری ژماره 70ی بنكه‌ی ته‌ندروستی باباگوڕگوڕن وه له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی چاك كراوه‌ته‌وه‌و سبه‌ینێ 29 ی 12 كاری پێده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به بیری ژماره 58 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار ووتی : زیاتر له 80 ماڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاویان ڕاكێشاوه
هه‌ربۆیه ده‌ستمان كردووه به ئیجرائاتی یاسایی و له ئێستادا بیری ژماره 58مان داخستووه سامان ڕه‌حیم داوایكرد كه هاووڵاتیان به‌پێ ی پێویست ئاو به‌كاربێنن و ده‌ستی پێوه‌بگرن و ڕه‌چاوی گرنگی ئاو بكه‌ن...
3254 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|