زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
20 / 1 / 2025
ئەمڕۆ (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و بەیاوەری جێگرەکەی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لە بەرامبەر هاوکاری و پاڵپشتی ئیدارەکە بۆ زانکۆکەیان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان. لەو دیدارەدا، د.چیا محمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، باسی لە بەدەمەوەهاتن و پاڵپشتی بەردەوامی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ زانکۆی پۆلتەکنیکی گەرمیان و لەوبارەوە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد. لەبەرامبەردا، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لە گرنگی رۆڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بۆ سنورەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هاوکات ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانیشی پیشاندا بۆ هاوکاری و پشتیوانیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان.
|
|
|