له‌گه‌رمیان زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار كه‌س مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وەردەگرن
8 / 1 / 2013
له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، شه‌ش هه‌زار و 155 هاووڵاتی سوودمه‌ندن له‌پێدانی مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش مانگانه بڕی 150 هه‌زار دیناریان پێده‌دات. بڕه‌كه‌ی 150 هه‌زار دیناره هێرش فه‌یزوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ی وت:»له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان‌و له‌هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانی كه‌لار، كفری، خانه‌قین‌و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایانه، تائێستا شه‌ش هه‌زار و 155 كه‌س تۆماركراون بۆ سوودمه‌ندبوون له‌بڕیاری پێدانی مانگانه‌ی 150 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك كه‌دوو مانگ جارێك ئه‌و مانگانه‌یه وه‌رده‌گرن».
ئه‌م كه‌سانه ده‌گرێته‌وه
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وكه‌سانه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه بریتین له‌بێوه‌ژنان كه‌هاوسه‌ره‌كانیان كۆچی دوایی كردوه‌و ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 435 كه‌س تۆماركراوه، ئه‌مه جگه له 652 ژنیش كه له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی جیابوونه‌ته‌وه، ئاشكراشیكرد، له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان تۆماركراوه 391 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌زارو 368 هاووڵاتی به‌ساڵاچوو كه‌ناتوانن بژێوی خۆیان دابین بكه‌ن و هه‌روه‌ها 218 خوێندكار كه‌ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه‌و هێشتا به‌رده‌وامن له‌خوێندن، ئه‌و بڕه پارەیه وه‌رده‌گرن تائه‌و كاته‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن..
خێزانی سزادراوان
وتیشی " 21 كه‌س له‌و ژنانه‌ی كه‌هاوسه‌ره‌كانیان به‌ندكراوه‌و ماوه‌ی به‌ندییه‌كه‌یان له‌ساڵێك زیاتره مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌و چوار ژنیش كه‌هاوسه‌ره‌كانیان بێ سه‌روشوێنه‌و شه‌ش كه‌سیش نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه. . هێرش فه‌یزوڵڵا روونیكرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌ر دوو مانگ جارێك بڕی 300 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت‌و مووچه‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی دانیشتووی قه‌زاكانی كفری‌و خانه‌قینن، له‌قه‌زاكانی خۆیان مووچه‌كه‌یان پێده‌درێت. هاوكات كوی پاره‌ی ته‌رخانكراویش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ندن له‌بڕیاره‌كه بریتیه له‌ملیارێك و 700 ملیۆن دینار.
رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و توێژ‌و چینانه‌ی كه‌مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: بێوه‌ژنان به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌خۆی به‌خێوكه‌ری خێزان بێت‌و هیچ مووچه‌یه‌ك له‌حكومه‌ت یان كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رنه‌گرێت‌و خاوه‌ن داهاتێكی جێگیر نه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه‌و به‌رده‌وامن له‌خوێندن‌و هاوكات خێزانی حكومدراو و كچانی بێ سه‌رپه‌رشت به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی ساڵ زیاتر نه‌بێت‌و به‌خێوكه‌ری نه‌بێت، هه‌روه‌ها منداڵی هه‌تیو و له‌كاركه‌وتوو به‌پێی راپۆرتی پزیشكی.
814 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|