ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌ ساڵی رابردوودا ‌

10 / 1 / 2013


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی كشتوكاڵدا له‌ سنوری گه‌رمیان به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ و به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش كارئاسانی بۆ جوتیارانی سنوره‌كه‌ كراوه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانیان و فراوانكردنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان.


له‌بواری خزمه‌تگوزاری كشتوكاڵیدا

ره‌حیم حه‌مید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان توانیوێتی له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا،  50 ته‌ن له‌ په‌ینی كیمیاوی عالی پۆتاس 25  ته‌ن و متوازن(25) ته‌ن) بۆ خانووی پلاستیكی به‌ نرخی داشكاو 50%، به‌سه‌ر خاوه‌ن خانووه‌ پلاستیكیه‌كاندا به‌ گوژمه‌ی پرۆژه‌كه‌ 87ملیۆن دینار دابه‌شبكات.
 وتیشی: ژماره‌ی جوتیاری سودمه‌ند 193 جوتیار بووه‌ و  ژماره‌ی گوندی سودمه‌ندبوو  75 گوند ، وهه‌روه‌ها دابینكردنی دوو هه‌زار و 700 ته‌ن سه‌مادی یۆریا و سێ هه‌زار و 670ته‌ن سه‌مادی داپ بۆ جوتیاری خاوه‌ن باخ و به‌رهێن له‌ بواری سه‌وزه‌ ومیوه‌ وبه‌روبووم و دانه‌وێڵه‌ و به‌ نرخی داشكاو50% یه‌كێكی تر بووه‌ له‌ كاره‌كانیان.


راشیگه‌یاند: كڕێن ودانانی 5 ئامێری كه‌شناسی ئۆتۆماتیكی جۆری (سترۆن)كه‌ پله‌ی گه‌رما وئاراسته‌ وتوندی با و پله‌ی شێ وڕاده‌ی باران ده‌پێوێت و ده‌به‌سترێته‌ سیسته‌می گشتی وه‌زاره‌ته‌وه‌ له‌ كه‌لار و قۆره‌توو وكفری و چه‌مچه‌ماڵ به‌ گوژمه‌ی 100ملیۆن دینار، له‌گه‌ڵ كڕینی سێ هه‌باشه‌ی گه‌ڕۆك بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ به‌شه‌كشتوكاڵی ناحیه‌كانی (كۆكس ، پێباز، قۆره‌توو) بۆ پاككردنه‌وه‌ی بنه‌تۆوی گه‌نمی جوتیاران به‌بێبه‌رانبه‌ر، به‌گوژمه‌ی( 189)ملیۆن دینار له‌ كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بووه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ پێناو هاوكاریكردنی جوتیارانی سنوره‌كه‌دا توانیویانه‌ له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌ی به‌ بازاڕكردنه‌وه‌ به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی 240 ملیۆن دینار بۆ پێدانی 40%ی تێچووی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیار له‌ كێڵگه‌وه‌ بۆ عه‌لوه‌كانی كه‌لار وكفری وخانه‌قین توانیویانه‌ هاوكاری 351 جوتیار له‌ 169 گونددا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ راییكردنی 115 معامله‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی كشتوكاڵی له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌.



له‌ بواری سامانی ئاژه‌ڵدا
ره‌حیم حه‌مید رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ بواری سامانی ئاژه‌ڵدا له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو ( 1250)ته‌ن ئالیكی  په‌له‌وه‌ر (فول سۆیا) به‌نرخی داشكاو50% دراوه‌ به‌ خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابینكردنی بڕی 11 هه‌زار  و 2.5 ته‌ن ئالفی ماسی به‌ گوژمه‌ی 114.6 ملیۆن دینار بۆ خاوه‌ن پرۆژه‌ به‌رهه‌مهێنه‌كانی ماسی به‌ پاڵپشتی 50% له‌و نرخه‌ی كه‌ كڕدراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 260 ته‌ن وورده‌گه‌نم به‌ نرخی پاڵپشتكراو 200هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك بۆ پرۆژه‌ به‌رهه‌مهێنه‌كانی په‌له‌وه‌ر و ماسی له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.

له‌ بواری باخداری وخانووی پلاستیكیدا

له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان 267 ته‌ن ته‌قاوی په‌تاته‌ی بیانی به‌سه‌ر 36 جوتیاری سنوره‌كه‌دا به‌ نرخی 75%  داشكاو دابه‌شكردووه‌و، دواتریش لیژنه‌كانی چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌دواداچونی كردووه‌ تا هه‌ڵكه‌ندنی په‌تاته‌كه‌ .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌كه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ توانیوێتی به‌ گوژمه‌ی 48 ملیۆن دینار 162 تۆپ(ڕۆڵ)ی نایلۆن  به‌ نرخی 50% پاڵپشتكراو  به‌سه‌ر ئه‌و خانووه‌ پلاستیكیانه‌ی كه‌ نایلۆنه‌كانیان دڕاون دابه‌شبكات له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، 72 جوتیاری سنوره‌كه‌ سودمه‌ندبوون. هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی پایزیشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ هه‌مان رێژه‌ی پاڵپشتی 300 تۆپ نایلۆنی به‌سه‌ر 134 جوتیاری تردا دابه‌شكردووه‌، له‌گه‌ڵ واژۆكردنی گرێبه‌ست بۆ كڕینی 50 خانووی پلاستیكی و32 ئامێری ڕشاندن دواتر دابه‌شده‌كرێته‌سه‌ر جوتیاری دانیشتووی ناوچه‌ كوردسیانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌نرخی پاڵپشتكراو .
هه‌ر له‌ پرۆژه‌كانی كشتوكاڵی گه‌رمیان 34 هه‌زار نه‌مامی باخداری جۆراوجۆر به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌دا دابه‌شكراو كه‌ باخیان دروستكردووه‌ به‌ نرخی داشكاو، هه‌روه‌ها 125هه‌زار نه‌مامی زه‌یتون و یوكالبتۆس به‌بێبه‌رانبه‌ر دابه‌شكراوه‌ كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی 75 هه‌زار نه‌مامی باخداری جۆراوجۆر بۆ ئه‌مساڵ.

یه‌كێكیتر له‌ كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان دروستكردنی 15 باخی دارخورما بۆ 15 جوتیار پشكی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سنوره‌كه‌ (كه‌لار وكفری وخانه‌قین) پێنج باخ بووه‌ وبه‌سیسته‌می ئاودێری دلۆپاندن و به‌ شێوازی زانستی چێنراون و ژماره‌شیان 120 فه‌سیل بوونه‌ كه‌ له‌ چه‌ند جۆرێكی باشی خورما هه‌ڵبژێردراون .
هه‌روه‌ها به‌ كوژمه‌ی 26 ملیۆن دینار تۆوی خه‌یار و ته‌ماته‌ وباینجان وبیبه‌ر دابینكراوه‌ بۆ 140 كه‌س له‌ جوتیاره‌ به‌رهه‌مهێنه‌كانی بواری خانووی پلاستیكی وبه‌ نرخی داشكاو50% .

له‌ بواری بیناسازیدا

ره‌حیم حه‌مید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ساڵی رابردوودا به‌ردی بناغه‌ی بینایه‌كی دوو نهۆمی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی خانه‌قین دانراوه‌ كه‌ به‌ گوژمه‌ی 427 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پاشكۆی تۆو پاككه‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان كه‌ بریتیه‌ له‌ بینایه‌كی دوونهۆمی بۆ به‌شی به‌رهه‌مهێنانی تۆو و تۆژینه‌وه‌ی گه‌رمیان و دوو بینای كۆگای وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ و  شه‌ش هه‌زار مه‌تر دووجا گۆڕه‌پانی كۆنكریتكراو و دوو ژووری تاقیگه‌.





‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure