سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كانی ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌كۆڵێته‌وه
18 / 1 / 2013
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك رۆژی (16ی كانونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان و هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبان و ئاودێری گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سنوری ناحییه‌ی مه‌یدانی به‌سه‌ركردوه.
ئاگاداربوون له كه‌موكورتییه‌كان
له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناحییه‌كه كۆبویه‌وه و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان له رووی گه‌شتوگوزار و كه‌رتی كشتوكاڵی و بازرگانییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئاگاداربوونه له كه‌موكورتییه‌كانی ناحییه‌كه و له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه‌كان چاره‌سه‌ركردنی داواكارییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان.
كه‌موكورتییه‌كانی ناحیه‌ی مه‌یدان
دواتر د. ئیسماعیل نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی (میدان) خۆشحاڵی خۆی بۆسه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و تیشكی خسته سه‌ر به‌رفراوانی سنوری ناحیه‌كه و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا جێبه‌جێ كراوه. هاوكات سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان-یشی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاری و پرۆژانه‌ی له سنوری ناحیه‌كه‌دا جێبه‌جێی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان چه‌ند داواكاریه‌كی خسته به‌رده‌ستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه خۆی له پاكژكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و دابینكردنی ئالیات بۆ شاره‌وانی و گرفتی رێگاوبان و خزمه‌تگۆزاییه گشتوگوزارییه‌كان ده‌بینیه‌وه.
گرفته‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كان ، رایگه‌یاند "ئیداره‌ی گه‌رمیان به گرنگی و بایه‌خه‌وه له ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌ڕوانێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راده‌سپێرێن به چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ناحیه‌كه".
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه خستییه‌ڕوو، هه‌ر له كۆبوونه‌وكه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانی راسپارد بۆ دابینكردنی 10 كرێكار و ته‌راكتۆریك بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی گونده‌كان و له پلانی ئه‌مساڵیشدا پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی گونده‌كان بخاته چوارچێوه‌ی كاره‌كانی، پاشان فه‌رمانی به به‌رێوه‌به‌ری رێگا‌و بانی گه‌رمیانی كرد به شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ری رێگای مه‌یدان - هاوینه هه‌واری سه‌رته‌ك بكات تا جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگاكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه كه بریاره له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نه‌مام ناشتن دواتریش به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌سه‌وز راگرتنی ناحیه‌كه له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماریه‌ك نه‌مام نیژران و بینای بنكه‌ی ئاسایشی میدان-یشی به سه‌ركرده‌وه كه به بری (496 ) ملێون دینار له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی جێبه‌جێكراوه.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ئاودێری
هه‌ر له‌سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌ی ئاودێری گوندی بێلووله‌ی به سه‌ركرده‌وه كه درێژیه‌كه‌ی (4200) مه‌تره و به‌بری زیاتر له 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه‌و له‌توانایدایه 800 دۆنم زه‌وی به‌راو بكات. له‌و میانه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه رۆڵێكی باشی ده‌بێت بره‌ودان به كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه‌دا و زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی.
1178 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|