ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
گه‌رمیان: له‌مساڵدا 198 پرۆژه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ‌

23 / 1 / 2013


جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌كانی ساڵی 2012ی ئیداركه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ خۆی له‌ 173 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینیته‌وه‌ و به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 227 ملیار ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پلانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ پرۆژه‌كانی ساڵی 2013 ئاشكراده‌كات كه‌ خۆی له‌ 198 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه‌.

رۆژی (21 كانونی دووه‌م) یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌ دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی تری سنوره‌كه‌ ئاماده‌ی بوون،  پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ساڵی رابردووی خسته‌ڕوو، كه‌ خۆی له‌ 173 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه‌ و به‌ گوژمه‌ی 227 ملیار و 727 ملیۆن دینار له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان.

راشیگه‌یاند: به‌ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌رمیان به‌رگێكی ئاوه‌دانی زیاتر و گه‌شه‌پێدان به‌ خۆوه‌ ده‌بینێت، به‌ جۆرێك كه‌ ناوچه‌كه‌ هه‌نگاوێكی باش به‌ رووی بوژانه‌وه‌دا ده‌نێت.
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌ پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كانی ساڵی 2013 ی كرد كه‌ خۆی له‌  198 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه‌ و به‌ گوژمه‌ی 302 ملیار و 279 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ له‌ پلانی ساڵی 2012 دا بوون و ئه‌مساڵ جێبه‌جێده‌كرێن، پرۆژه‌كانیش به‌ جۆرێك بوون كه‌ 119 پرۆژه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی گه‌رمیان و 53 پرۆژه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2013 و 13 پرۆژه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2013ی ناوخۆ بووه‌، له‌گه‌ڵ 13 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2013 ی ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان.

یونس ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ سنوری گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كرێن چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی بونیان هه‌یه‌، له‌ وانه‌ش دروستكردنی به‌نداوی باوه‌نور كه‌ له‌مساڵدا ده‌خرێته‌ ته‌نده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ دروستكردنی به‌نداوی به‌رده‌سور له‌ شاری كه‌لار كه‌ 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌ به‌راو ده‌كات و له‌ مساڵدا كاری دیزاینی بۆ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ دوسایدكردنی رێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 24 كیلمه‌تری به‌ گوژمه‌ی 65 ملیار دینار ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای كه‌لار- كفری كه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگه‌كان له‌مساڵدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ ئێستاشدا به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێكراوه‌.

ده‌رباره‌ی رۆڵی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ چاودێریكردنی پرۆژه‌كاندا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند: ئیداره‌كه‌یان به‌ به‌رده‌وامی له‌ رێگه‌ی تیمی پسپۆره‌وه‌ چاودێری پرۆژه‌كانی سنوره‌كه‌ ده‌كات و  له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ ناحیه‌ی رزگاری پرۆژه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی 18 پۆلی له‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار سه‌نداراوه‌ته‌وه‌ و كۆمپانیاكه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

هاوكات هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژناماوانییه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كانی شاره‌وانی كه‌لار، جواد وادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ ماوه‌ی رابردوودا بڕی 27 ملیار دینار بۆ سنوری شاره‌وانی كه‌لار ته‌رخان كراوه‌ و به‌و گوژمه‌یه‌ش ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لار پرۆژه‌ی كۆنكریت و ئاو و ئاوه‌ڕی پێده‌گات.

ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش له‌ سنوری گه‌رمیاندا و به‌ تایبه‌ت بواری نیشته‌جێكردن یونس ئه‌حمه‌د ووتی: له‌ گه‌رمیاندا جیاواز له‌ پارێزگاكانی تری هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار له‌ پێناو دڵنیابوون له‌ كوالێتی پرۆژه‌كان ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه‌ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌داته‌ كۆمپانیاكان ئه‌وه‌ش مۆدێلێكی نوێیه‌ بۆ كاری وه‌به‌رهێنان.

ووتیشی: له‌ ئێستادا له‌ شاری كه‌لار پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون ده‌چێته‌ بورای جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی پرۆژه‌كه‌ ده‌كات به‌ جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی شاره‌كه‌دا بێت.
  










‌ 1044 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure