سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی کەلار کۆبوەوە
9 / 1 / 2024
ئه‌مڕۆ (8ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، باسیان له پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له سنوری گه‌رمیاندا كرد، دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ئیداره‌كه‌ی بۆ داواخوازییه‌كانی مامۆستایان و وانه‌بێژان دوپاتكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوازی مه‌ده‌نیانه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی دووپاتكرده‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنگه‌كان و وه‌رزی دووه‌می خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
760 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|