پانێڵێکی تایبەت بە پرسی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو
10 / 12 / 2024
ئەمڕۆ (٩ی کانوونی یەکەم) بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی عارف عادل، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنورەکە و بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و مافپەروەران و چالاکوانانی مەدەنی، لەلایەن نوسینگەی مافی مرۆڤ لە گەرمیان و رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان-سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار، پانێڵێکی تایبەت بە پرسی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو. پانێڵێکە بەبۆنەی ٧٦ هەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدرا و تیایدا تیشکخرایەسەر پرەنسیبەکانی مافەکانی مرۆڤ و رۆڵی ئاین و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا.
|
|
|