لەگەرمیان رێکاری خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر
11 / 5 / 2025
بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری هەردوو قایمقامی قەزای کەلار و قەزای کفری و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڤێتێرنەری کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنە پەیوەندیدڕەکانی راسپارد رێکاری پێویستی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بگرنەبەر، بە تایبەت، لە سەربرخانە و گۆشتفرۆشکاندا. بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بە دابینکردنی بودجەیەکی پێویست و لایەنی مەعنەوی خستەڕوو. دواتر هەریەکە لە قایمقامەکان باسیان لە کاری لیژنەکان و گرتنبەری رێکارەکانیان کرد و لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان و بەڕێوەبەری خۆپارستنی گەرمیان باسیان لە کار و ئەرکەکان و پلانی کارکردنی لیژنەکانیان کرد و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ سەردانەکەی و پاڵپشتییەکانی.
|
|
|