پێشەنگایەک بۆ کارە هونەری و دەستییەکانی کۆچکردوو پەیام حسن کرایەوە
11 / 5 / 2025
ئەمڕۆ(٨ی ئایاری ٢٠٢٥) بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و ژمارەیەک لەبەڕێوبەری فەرمانگە حکومیەکان، لە هۆڵی گەلەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان، پێشانگایەکی تایبەت بە کارە هونەریەکانی بەهرەمەندی کۆچکردوو (پەیام حسن) ئەنجامدرا. لەپێشانگاکەدا سەرجەم کارە هونەری و دەستیەکانی کۆچکردوو بۆ فرۆشتن خرانەڕوو کە لەسەر ویستی دایک و باوکی پەیام حەسەن داهاتی پێشانگاکە تەرخان دەکرێت کاری خێرخوازی. جێی ئاماژە پێدانە لەماوەی ساڵانی رابردوودا کۆچکردوو پەیام حەسەن لەڕێگەی کارە دەستی و هونەریەکانی بەشداریکردوە لەچەندین پێشانگاو چالاکی هونەری و پاش چەندین ساڵ ملمانێ لەگەڵ نەخۆشی لە رۆژی (٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥) کۆچی دواییکرد.
|
|
|