ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سنوره‌كه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ ‌

4 / 2 / 2013




به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان و كۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كانیان،  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ یاوه‌ری قایمقامی كه‌لار، چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سنوره‌كه‌ی به‌شێوازی مه‌یدانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و به‌ڵێنی پشتیوانی و هاوكاری  ئیداره‌كه‌شی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (4ی شوبات) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی سنوره‌كه‌، له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بنكه‌ی كه‌لار ی كۆمه‌ككردنی كوردانی رۆژاوای به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ پێویسته‌ هاولاتیانی سنوره‌كه‌ به‌ پێی توانا و ئیمكانیاتی خۆیان هاوكاری كوردانی ئاواره‌ی رۆژاوای كوردستان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و بنكه‌یه‌ كرد و ئۆتۆمبیلێكیشی بۆ دابینكردن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌كان، هاوكات پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ باشتر ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.

دواتر  به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و جه‌ختی له‌ رۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ چاودێریكردنی بازار و نه‌هێشتنی خۆراك و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌گه‌ڵ كاركردنیان بۆ چه‌سپاندنی نرخ له‌ بازاڕه‌كانی سنوره‌كه‌دا.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشی له‌ تیمه‌كانی چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كردو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ئێستادا له‌رێگه‌ی ئه‌و تیمانه‌وه‌، هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ شیاوی یان نه‌شیاوی خۆراك و كالای بازاڕه‌كان، ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه‌.

راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشت و هاوكاری كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌ و ئاماده‌شه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیان و پاراستی ته‌ندروستی هاوڵاتیاندا.

دواتریش حیكه‌مه‌ت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، وێڕی به‌رزنرخاندنی سه‌ردانه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رۆڵی باشی ده‌بێت له‌ باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیان و، ووتیشی: به‌ هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ ئێستادا له‌پێناو فراونكردنی سنوری كاره‌كانیان، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بنكه‌ی چاودێری بازرگانی له‌ قه‌زای كفری بكه‌ینه‌وه‌ و داواشمان كردووه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قینیش بنكه‌یه‌كی تر بكرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كه‌یدا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی گه‌رمیان و به‌شه‌جیاوازه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كۆڵییه‌وه‌ و ئاماده‌یی چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كانی پیشاندا.

هاوكات ئه‌كره‌م ره‌زا به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دوای خستنه‌ڕووی پلان و چۆنیه‌تی كاركردنیان، چه‌ند كێشه‌ و كه‌موكورتییه‌كی وه‌كو نه‌شیاوی شوێنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و كه‌می فه‌رمانبه‌ری پسپۆر و شاره‌زاو خسته‌ڕوو.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ پێناو چاره‌سه‌كردنی ئه‌و گرفتانه‌ و باشتر رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاولاتیانی سنوره‌كه‌، بڕیاریدا به‌ دابینكردنی سێ كابینه‌ و دابینكردنی كارمه‌ندی شاره‌زا و پسپۆر بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌شێوازی گواستنه‌وه‌.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی كه‌لار (jcc) به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشی لێكردن بۆ كاره‌كانیان و داواشیلێكردن، به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی هاولاتیاندا بن بۆ به‌ هاناوه‌چونی كێشه‌ و گرفته‌كان.


له‌ دوا ویستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان (بانكی كه‌لار) ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاریا ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی ئیشوكاره‌كانیان كراو، سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته‌ له‌ پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ هاولاتیانی سنوره‌كه‌، بانكی كه‌لار مامه‌ڵه‌ی هاولاتیان به‌ گشتی و كه‌سوكار و واریسی شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی به‌ باشی به‌ ڕێبخات.


 

‌ 1122 جار خوێندراوه‌ته‌وه
سةردان1 سةردان2 سةردان3 سةردان4
سةردان6
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure