ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
یادی (25) ساڵه‌ی تراژیدیای ئه‌نفال له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌كرێته‌وه‌ ‌

10 / 2 / 2013

به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی یادی (25) ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ 14/4 دا، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه‌، باس له‌ میكانیزم و رێوشوینه‌كانی كردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌ كراو، بڕیاردرا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی كاروباری مه‌راسیمی یاده‌كه‌.

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ (9ی شوبات) ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیشیاندا كه‌ له‌ دیوانی ئیداره‌ به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌كه‌ له‌ قایمقامه‌كانی كه‌لار و كفری و  به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و وه‌رزش  و لاوان و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی كه‌لار و رزگاری و نوێنه‌ری  رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال ئاماده‌ی بوون، باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی كردنه‌وه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی تراژیدیای ئه‌نفال كرا.

له‌ ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مساڵ بیستو پێنجه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌بێت و پێویسته‌ جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان یاده‌كه‌ بكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ جۆرێك بێت كه‌ له‌ ئاست قه‌باره‌ی قوربانییه‌كه‌دا بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌كو هه‌میشه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌خزمه‌ت كه‌یسی ئه‌نفالداو ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیشی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری مه‌راسیمی یاده‌كه‌.

هاوكات ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ یادی 25 ساڵه‌ی تراژیدیای ئه‌نفال له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو، به‌شێوه‌ی گشتگیر ئه‌نجامبدرێت و كارو چالاكییه‌كان به‌رفراوان بكرێن.

ئاشكراشیكرد، یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌نفال له‌مساڵدا له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت ده‌كرێته‌وه‌، له‌وانه‌ش، مه‌زاری ئه‌نفال له‌ گوندی دێبنه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی رزگاری له‌ كه‌لار كه‌ سه‌نته‌ری مه‌راسیمی یاده‌كه‌ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ قه‌زاكانی كفری و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند شوێنێكی تر.

 هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، كه‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و بڕیاریشه‌ چه‌ندین كاروچالاكی هونه‌ری له‌ شێوه‌ی پێشانگا و نمایشكردنی كورته‌ فیلم و كۆنسێرتی هونه‌ری و چه‌ندین چالاكی تر ئه‌نجامبدرێن.

هاوكات كۆبوه‌وه‌ بڕیاریشیدا، له‌ ئێستاوه‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنریت بۆ جێبه‌جێكردنی كاروباری مه‌راسیمی یاده‌كه‌ و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ ئه‌و یاده‌.
‌ 1195 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure