ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی له كفریدا جێبه‌جێده‌كرێن
17 / 6 / 2013
به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه‌ی قه‌زای كفری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری، به بڕی زیاتر له 10 ملیار دینار چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌رپرسیانی ئیداریی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌ته‌وابوونی ئه‌و پرۆژانه به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی رێگاوبان و كه‌می بینایی خوێندنگه و كێشه‌ی ئاوه‌رۆ و چه‌ندین بواری تر چارسه‌رده‌بن.
به ووته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری له ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زاكه‌دا له بواری جێبه‌جێكردندان، له‌و باره‌یه‌وه، وه‌سفی عومه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له ئێستادا هه‌وڵێكی باش به‌دیده‌كرێت بۆ گرنگیدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌زای كفری، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ له بواری جێبه‌جێكردندان كه به‌ته‌وابوونیان به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ووتیشی: ئه‌و پرۆژانه‌ی له بواری جێبه‌جێكردندان، پێكدێن له قیرتاوكردنی گه‌ره‌كی رزگاری قه‌زاكه له‌گه‌ڵا شۆسته‌و ئاوه‌ڕۆكه‌ی به‌بڕی ملیارێك و50 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها قیرتاوكردنی رێگه‌ی به‌نداوی باوه شاسوار به‌گوژمه‌ی ملیارێك جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ دانانی ئیناره بۆی كه له ئێستاشدا زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری راشیگه‌یاند: یه‌كێكی تر له پرۆژه گرنگه‌كانی قه‌زاكه دوسایدكردنی رێگه‌ی (كفری _ناساڵه‌ح)ه كه درێژی رێگاكه زیاتر له20 كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی سێ ملیار 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌وزایی و ئیناره و تۆڕی ئاو بۆ ئه‌و رێگایه داده‌نرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له ئێستادا له‌سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان به گوژمه‌ی 750 ملیۆن دینار، ئاوه‌رۆ بۆ زۆرێك له گه‌ره‌كانی قه‌زای كفری دروستده‌كرێت، ، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یش كێشه‌ی ئاوه‌رۆ له قه‌زاكه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، به گوژمه‌ی 750 ملیۆن دینار گه‌ره‌كی ئه‌نفاله‌كان له قه‌زاكه قیرتاوده‌كرێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه له پێناو زیاتر خزمه‌تكردن و گرنگیدان به ره‌وشی په‌روه‌رده له قه‌زای كفری، دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له بواری جێبه‌جێكردن دایه و بڕیاریشه چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تر له قه‌زاكه دروستبكرێن.
قادر اسماعیل به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی كه‌می بینای خوێندنگا له قه‌زای كفری، داوایان كردووه چه‌ند بینایه‌كی قوتابخانه دروستكرد بكرێن، ئه‌مه‌ش له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له ئێستاشدا پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگای (هه‌تاو) له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی قه‌زاكه كه 18پۆلیه له بواری جێبه‌جێكردندایه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه، له سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وی گه‌رمیان، سێ خوێندنگای مۆدێرن له‌گه‌ڵ باخچه‌یه‌كی ساوایان له قه‌زاكه دروستده‌كرێت.
به‌ده‌ر له‌و پرۆژانه‌ی له قه‌زاكه‌دا جێبه‌جێده‌كرێن، له‌چواچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ قه‌زاكه له‌سه‌ر بوجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان چه‌ندین پرۆژه‌ی تر ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وباره‌وه شێركۆ حسێن قائمقامی قه‌زای كفری بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ووتی "هه‌ریه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی راپه‌رین و شۆرش و شه‌هیدان و مامۆستایان رێگاسازییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاواره‌كان و ئازادی و ئیمام محه‌مه‌د رووناكیان بۆ داده‌نرێت و قیرتاو ده‌كرێن".
ئه‌وه‌شی ووت "چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری وه‌كو دروستكردنی بینایی گه‌نجینه و وه‌رشه‌ی چاكسازی بۆ ئاوی كفری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تانكی ئاوی كفری و دروستكردنی بینایه‌ك بۆ شاره‌وانی قه‌زاكه و دروستكردنی دوو یاریگای تارتان و دروستكردنی چه‌ند پاركێك له سه‌نته‌ری قه‌زاكه به‌بڕی زیاتر له 250 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆری كاره‌بای گه‌ره‌كه كۆنه‌كان و هه‌روه‌ها دووسایدكردنی رێگایی سه‌نته‌ری قه‌زاكه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ساڵح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ئێستادا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم بڕی شه‌ش ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری كفری دابینكردووه و دوای ده‌رچوونی رێنمایی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌وه، كاره‌كانیان بۆنۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
1502 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|