ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ناحیه‌ی ئاوه‌سپی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ ‌

24 / 6 / 2013


به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با بۆ ناحیه‌ی ئاوه‌سپی و گونده‌كانی سنوری ناحیه‌كه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئاوه‌سپی، گوێگرتن بۆ داواكارییه‌كانی گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، ئه‌مڕۆ (24ی حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌و سنوره‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ئاوه‌سپی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ مه‌راسیمێكیشدا كه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ناحیه‌كه‌ و به‌شێك له‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاماده‌ی بوون و  تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی كاره‌بای ئه‌و سنوره‌ رێكخرابوو، عادل مه‌لا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ رایگه‌یاند:  ئه‌مرۆ بۆ یه‌كه‌م جار كاره‌بای نیشتیمانی له‌ ناحیه‌ی ئاوه‌سپی ده‌كرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كاره‌بای گونده‌كانی (كانی عوبێد، بنه‌كه‌ی شانزه‌ر، هه‌زار كانی، عالیانب چوك چه‌ند گوندێكی تری ده‌ووروبه‌ر ناحیه‌كه‌) ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ دانیشتوانی سنوره‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری سنوری ناحیه‌ی ئاوه‌سپی، پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگای نێوان ناحیه‌ی ئاوه‌سپی _ سه‌رقه‌ڵا كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تره‌، له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌ به‌جۆرێك له‌ ئێستادا زۆنی یه‌كه‌می رێگاكه‌ ته‌واو بووه‌ و خۆی له‌ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بینێته‌وه‌.

دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی ناوچه‌ی ئاوه‌سپی و رایگه‌یاند: له‌ سه‌رده‌می شۆرشدا ناوچه‌ی ئاوه‌سپی هه‌میشه‌ جێگایه‌ك بووه‌ بۆ بره‌ودان به‌ شۆڕش و لانكه‌ی حه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و پێویسته‌ ئه‌مڕۆ زیاتر ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.

ووتیشی "یه‌كێك له‌به‌رنامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانه‌، ئه‌وه‌یش له‌ رێگای جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌ كه‌گرنگترینیان كاره‌با و رێگاوبانه‌ له‌ ئێستاشدا خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ له‌ ناحیه‌كه‌ و گونده‌كانی جێبه‌جێده‌كرێن"

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ له‌ داهاتوودا ناوچه‌ی ئاوسپی بكاته‌ شوێنێكی گرنگی گه‌شتیاری و له‌ ئێستاشدا وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م دوو به‌نداو له‌ سنوره‌كه‌دا له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌، كه‌ به‌ ته‌واوبونیان رۆڵی به‌رچاویان  ده‌بێت بۆ گه‌شتیاران.

هاوكات ده‌رباره‌ی تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی ئاوه‌سپی، حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان ووتی: پرۆژه‌ی گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با به‌ ناحیه‌ی ئاوه‌سپی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2011 به‌ گوژمه‌ی 948 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كێشه‌ی بێ كاره‌بایی سنوره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌ داهاتوودا راكێشانی تۆڕی كاره‌بای پێنج گوندی تریش له‌ سنوری ناحیه‌كه‌ له‌ سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی دووی گه‌رمیان و بودجه‌ی په‌رپێدانی هه‌رێمه‌كانه‌وه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاترله‌ 575 ملیۆن دیناره‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه‌ش، كێشه‌ی بێ كاره‌بایی له‌ سنوری ناحیه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ جۆرێك هیچ گوندێك له‌ سنوری ناحیه‌كه‌ نامێنیت كاره‌بایی بۆ رانه‌كێشرابێت.

دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری پرۆژه‌ی به‌نداوی ئاوه‌سپی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌ گوژمه‌ی 14 ملیۆن دۆلار له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستاشدا پرۆژه‌ی به‌نداوی خۆرنه‌وه‌زان كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی ئاوه‌ سپی دایه‌ به‌ گوژمه‌ی 11 ملیۆن دۆلار له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌.

له‌به‌رسه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخاسه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رپرسانی سنوره‌كه‌ی راسپارد به‌ وردی چاودێری پرۆژه‌ی ئه‌و دوو به‌نداوه‌ بكه‌ن و له‌ كاتی خۆشیشدا بۆ خزمه‌تی هاولاتیان و جوتیارانی سنوره‌كه‌ و گه‌شتیاران جێبه‌جێبكرێن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سه‌ڵاح كوێخا له‌ گوندی بنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گوندنشینانی ئه‌و سنوره‌ كۆبویه‌وه‌ و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا.

له‌به‌رامبه‌ردا، دانیشتوانی گونده‌كانی سنوره‌كه‌، چه‌ند داواكارییه‌كی وه‌كو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبان و دروستكردنی خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌ و دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستیان خسته‌ڕوو.

بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌و داواكارییانه‌، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ ئێستادا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای گوندی بنه‌كه‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بودجه‌ی تایبه‌ت دانراوه‌.

 بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ سنوره‌كه‌دا، دڵنیاییدا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان قسه‌ده‌كات به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌.


‌ 1772 جار خوێندراوه‌ته‌وه
awaspi2 awaspi3 awaspi4 awaspi5
awaspi6 awaspi7 awaspi8
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure