ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی کاکەیی کرد. ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی بەخشیە مامۆستایان و خوێندکارانی نابیستان
به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك دانرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ناحیه‌ی پێباز به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ ‌

2 / 7 / 2013


به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك و گوێگرتن بۆ داواكارییه‌كان، ئه‌مڕۆ (2ی ته‌مموز ) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ یاوه‌ری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی كاره‌با و شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان و جێگری ئاوی ده‌ورووبه‌ری گه‌رمیان ناحیه‌ی پێبازی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌ مه‌یدانه‌یكه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری وه‌فده‌كه‌ی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پێباز، پاركی منداڵانی پێبازی كرده‌وه‌، كه‌ به‌ گوژمه‌ی 220 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان جێبه‌جێكراوه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جگه‌ له‌ به‌خشینی جوانكاری به‌ ناحیه‌ی پێباز له‌ هه‌مانكاتدا ژینگه‌یه‌كی خاوێن بۆ منداڵانی ناحیه‌كه‌ دابین ده‌كات بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان.

هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی بینای رۆشنبیری ناحیه‌كه‌ دانرا، كه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 449 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌واوكاری دووی ئیداره‌ی گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كرێت، مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌و هۆڵه‌ش گرنگیدانه‌  به‌ گه‌شه‌كردنی چالاكیه‌ هونه‌ری و رۆشنبیركانی ناحیه‌كه‌یه‌.
 
دواتر به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌رۆ و رێگاسازی گه‌ره‌كانی ناحیه‌ی پێباز دانرا، كه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ له‌ رابردوودا كێشه‌ی ئاوه‌رۆ و رێگاسازی یه‌كێك بووه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناحیه‌كه‌، به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌ ووته‌ی ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ناحیه‌ی پێباز یه‌كێكه‌ له‌ ناحیه‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا وه‌كو پێویست نه‌توانراوه‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێبگه‌ینه‌نرێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی تری خزمه‌تگوزاری تێدا جێبه‌جێبكرێت.

ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ نویێه‌كانی سنوری ناحیه‌كه‌ ساهیر تاهیر به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ به‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رێگاوبان، پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگایی ناوه‌ندی ناحیه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ دوو ملیار و 375 ملیۆن دینار به‌ دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت، له‌ ئێستاشدا پرۆژه‌كه‌ له‌ قۆناغی ته‌نده‌ریندایه‌ و، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌ له‌ ناحیه‌كه‌، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی پێباز پلانی پرۆژه‌كانی داهاتووی شاره‌وانیه‌كه‌یان بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ئاشكرا كرد و ووتی " له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆ و رێگاسازی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌كه‌ له‌ پلانماندایه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جوانكاری له‌ بواری سه‌وزایی و پارك و بینایی فه‌رمانگه‌ی حكومی دروست بكه‌ین ئه‌وه‌ش له‌ پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌ جوانكاری ناحیه‌كه‌".

هاوكات له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناحیه‌ی پێباز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی ناحیه‌كه‌ و به‌شێك له‌ گه‌نجان و وه‌رزشوانانی ناحیه‌كه‌ كۆبویه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان كۆمه‌لێك داواكاریان خسته‌روو كه‌ خۆیان له‌ دروستكردنی هۆلێكی تایبه‌ت به‌ بۆنه‌كان و هۆلێكی داخراوی وه‌رزشی و دروستكردنی یه‌كه‌ی نشته‌جێبوون و تاپۆكردنی گه‌ره‌كانی پێباز و دورخستنه‌وه‌ی كارگه‌كانی چه‌ولم له‌ سنوری ناحیه‌ی پێباز ده‌بینیه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و داواكاریانه‌شدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وی خسته‌ڕوو، له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند یاریگایه‌كی وه‌رزشی له‌ ناحیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ توانیوێتی خزمه‌تی باش به‌ وه‌رزش وانانی سنوره‌كه‌ بكات، كاریش ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی هۆڵێكی وه‌رزشی داخراو.

له‌باره‌ی تاپۆكردنی گه‌ره‌كانی پێبازیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا لیژنه‌ك به‌ هاوبه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان و تاپۆی گه‌رمیان دروستكراوه‌، كار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستادا تاپۆ نه‌كروان و له‌و چوار چێوه‌یه‌شه‌دا خانوو و زه‌وییه‌كانی ناحیه‌ی پێباز تاپۆ ده‌كرێن.

ده‌رباره‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌ ناحیه‌كه‌شدا، ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك داوای نه‌كردووه‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكات ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ پێناو له‌به‌رچاوگرتنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ ناحیه‌كه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار ئاسانی ده‌كات.


‌ 2102 جار خوێندراوه‌ته‌وه
bawanwr1 bawanwr2 bawanwr3 bawanwr4
bawanwr5 bawanwr6
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure